زانكۆی كۆیە سابونی شل بەرهەم دەهێنێت

کوردستان 01/04/2020



چاودێر: بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ستایشی زانكۆی كۆیە دەكات لەبەرامبەر بەرهەمهێنانی سابوونی شلی لەناوبردنی ڤایرۆس و میكرۆب.
د.سەباح هەورامی بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاندوە:"دەستخۆشی لە زانكۆی كۆیە دەكەم، بۆ بەرهەمهێنانی سابونی شل كە توانای لەناوبردنی ڤایرۆس و میكرۆبەكانی هەیە و بەرهەمەكەشیان بەخشیە خێزانە كەمدەرامەتەكان، هەموو هەنگاوێكی داهێنان و بەرهەمهێنان لەم دۆخەدا جێگای رێزە.