ئاگاداریەك لەوەزارەتی ناوخۆوە

کوردستان 01/04/2020

   چاودێر: وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەئاگاداریەكدا داوا لەو هاووڵاتیانە دەكات بەهۆی قەدەغەی هاتوچۆوە لەكەسەكانیان دابڕاون فۆرم پڕ بكەنەوە.

وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەو ئاگاداریەدا رایگەیاندوە:" ئاگاداری گشت هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان دەكەینەوە، ئەوانەی بەهۆی راگرتنی هاتووچۆ لەنێوان پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان لە خێزانەكانیان دابڕاون، دەتوانن لەڕێگای پڕكردنەوەی فۆرمی (گەڕانەوەی خێزان) كە لە ماڵپەڕی وەزارەتی ناوخۆ (moi.gov.krd) دانراوە، داواكاری گەڕانەوەی خێزانەكانیان پڕ بكەنەوە".

رونیشكراوەتەوە:"ئەم خزمەت گوزارییە تا 4-4-2020 بەردەوام دەبێت و دواتر هیچ داواكارییەك وەرناگیرێت ئەم فۆڕمە بەشێوازی (pdf edit) دروستكراوەو دەبێت خانەكانی بەكۆمپیوتەر پڕبكرێتەوەو دواتر لەسەر كومپیوتەر (save) بكرێت و رەوانەی ئیمێلی ([email protected]) بكرێت، دواتر لەڕێگای (SMS) داواكار ئاگادار دەكرێتەوە لە بڕیاری رەزامەندی یان رەتكردنەوەی داواكاری.

کلیک لێرە بکە