23 قاچاخچی كەلە ئێرانەوە خەڵكیان هێناوەتەوە دەستگیر كران

کوردستان 01/04/2020

چاودێر:

ئاسایشی قەڵادزێ رایگەیاند، لە بەردەوامی هەوڵەكان بۆ رێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی  كۆرۆنا، (23) كەسیان بە تۆمەتی  هێنانی هاوڵاتی بیانی و كەلوپەلی قاچاغ دەستگیر كردوە .
رونیشكراوەتەوە ،  سەرجەم تۆمەتباران بەفەرمانی دادوەری دادگای لێكۆڵینەوەی پشدەر پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە بەپێی ماددەی (17) لە یاسای جەوازات، ماددەی(38 و 39) لە یاسای مانەوەی بێگانەكان، ماددەی (194) لە یاسای گومرگ، ماددەی (240) لە یاسای سزادانی عێراقی.
  ئەوەشی راگەیاندوە ئەمە لە كاتێكدایە  جگە لەوەی چەندین كەسی تر هەر لە سنوور رێگەیان پێگیراوە و سنوورداش كراونەوە.