تەندروستی لەبارەی كاركردنی نانەواخانەكان و دەرمانخانەكان هاتەدەنگ

کوردستان 01/04/2020

چاودێر
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە، ئاگادارییەكی لەبارەی كاتی كاركردنی نانەواخانە، سەمونخانە و دەرمانخانەكانی سنووری پارێزگاكەیان بڵاوكردەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە، ئەمڕۆ چوارشەممە 1ى نيسان، لەئاگادارییەكدا، رایگەیاند: ئاگاداری سەرجەم خاوەن نانەواخانە و سەمونخانە و دەرمانخانەكانی ناو پارێزگای هەڵەبجە دەكەینەوە، كە كاتی كاركردنی بەم شێوەیە دەبێت، نانەواخانە و سەموونخانەكان لە كاتژمێر 6ی بەیانی بۆ 1ی پاش نیوەڕۆ دەبێت، دەرمانخانەكان لە كاتژمێر 7ی ئێوارە بۆ 11 شەو دەبێت".
هاوكات، ئاماژە بەوەشكراوە: هەر كەس و لایەنێك پابەند نەبێت، ڕووبەڕووی لێپێچینەوەی یاسایی دەبێتەوە.