هاوپەیمانان سەبازگەی کەی وەن-یان بۆ هێزە عێراقییەکان چۆڵ کرد

عێراق 29/03/2020

چاودێر

 

هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی سەربازگەی كەی وەن-یان لە كەركوك ڕادەستی هێزە عیراقییەكان كردەوە و بایی 1 ملیۆن دۆلار كەرەستەیان بۆ هێزەكانی عیراق لە بنكەكە بەجێ هێشتووە.


مایڵز كاگینز، وتەبێژی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژ بە داعش، لە تویتەرەوە ئاشكرای كرد، هێزەكانی هاوپەیمانان سەربازگەی كەی وەن-یان لە كەركوك بەجێ هێشتووە.

 

ئاماژەی بەوەش كرد، سه‌ره‌ڕای كشانه‌وه‌یان له‌ ژماره‌یه‌ك له‌ بنكه‌ی سه‌ربازی، به‌ڵام هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی له‌ عێراق ده‌مێنێته‌وه‌ و له‌ هاوكاریكردنی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌ شه‌ڕی داعش به‌رده‌وام ده‌بن.


پێشتریش هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی هەریەك لە سەربازگەكانی عەین ئەسەد لە ئەنبار و گەیارەیان لە نەینەوا ڕادەستی هێزە عیراقیەكان كردبووەوە.