ئەمریكا سزا بەسەر 20 كەسایەتی و لایەنی سیاسی عیراقدا دەسەپێنێت

عێراق 29/03/2020


ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا بڵاویكردوەتەوە ناوی 20 كەسایەتی ولایەنی سیاسی خستوەتە لیستی سزاكانەوە بەتۆمەتی قۆرخكردنی ئابوری عیراق و رەوانە كردنی پارە بۆ فەیلەفی قودسی ئێرانی
مۆرگان ئۆرتاگۆس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە راگەیاندراوێكدا بڵاویكردەوە ئەو كەسانە كاردەكەن بۆ دەستەبەركردنی پشتیوانی دارایی سوپای پاسداران كە لەرێگەی ئەوانەوە یارمەتی دەگەێندرێتە گرووپە تێرۆریستیەكانی سەر بە ئێران وەكو كەتیبەكانی حزبەڵڵا و عەسائیبی ئەهلی.
ئاشكراشی كردوە ئەو گرووپ و كەسایەتیانە كە بۆ بەرژەوەندی سوپای پاسداران كار دەكەن لەرێگەی پشت بەستنی عیراق بە داهاتی ئەو كارەبایی لە ئێرانەوە دێت كە ئەمریكا لەسزاكانی سەر ئێران سازشی لێكردوە بۆ گەلی عیراق بە ئامانجی پڕكردنەوەی پێداویستی دابینكردنی كارەبا بۆ عیراقییەكان.
وتەبێژەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا تەئكیدی كردەوە ئەمریكا بە هیچ شێوەیەك لەو كەس ولایەنانە نابورێت كە ناویان خراوەتە لیستی سزاكانەوە كە ئەو رێگەی دانەی ئەمریكایان قوستوەتەوە بۆ هاوكاری كردنی سوپای پاسدارانی ئێران وگرووپە گۆمانلێكراوەكان.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە عیراق دەوڵەمەندە بە سامانی سروشتی و توانای هەیە پشت بەستن بە وزەی ئێران كەمبكاتەوە وئێمە هاوكاری عیراق دەكەین بۆ دەستەبەر كردنی ئاسایشی ووزە وئەو رێكارانەی حكومەتی عیراق بەمەبەستی پشت بەستن بە ووزەی خۆی نەك پشت بەستن بە ووزەی ئێران بە ئامانجی دابینكردنی ئاسایش و خۆشگوزەرانی بۆ گەلی عیراق.