بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە هۆشداری لە ڕوودانی کارەسات دەدرێت لە عێراق

عێراق 28/03/2020

چاودێر

 

بە هۆی نەبوونی کەرەستە و ئامێری پێوستی پزیشکی و نەبوونی ئەمبوڵانسی پێویست، پەرلەمانتارێکی عێراق هۆشداری لە ڕوودانی کارەسات دەدات لە عێراق بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە.

 

حەیدەر فوئاد، پەرلەمانتاری عێراق ئەمڕۆ لە بەیاننامەیەکدا بڵاوی کردووەتەوە، چەندین سکاڵای جۆراوجۆری سەبارەت بە نەبوونی ئامێر و کەرەستەی پزیشکی و نەبوونی ئەمبوڵانس لە نەخۆشخانەکانی عێراق پێ گەیشتووە.

 

ئەو پەرلەمانتارە داوای لە سەرۆکوەزیرانی کاربەڕێکەر و سەرۆکی شانەی ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانەکانی عێراق کردووە بە زووترین کات چارەسەری ئەو پرسە بکەن.

 

ئەو پەرلەمانتارە جەختی لەوە کردووەتەوە کارمەندانی تەندرووستی و پزیشکەکان ژیانیان لە مەترسیدایە و پێویستە کەلوپەلی خۆپارێزییان بۆ دابین بکرێت.