لە كەركوك توشبویەك بە كۆرۆنا تۆمار دەكرێت

کوردستان 24/03/2020


بەرێوەبەرایەتی تەندروستی كەركوك لە راگەیاندراوێكدا بڵاویكردەوە  توشبویەكی نوێ بە ڤایرۆسی كۆرۆنایان تۆماركردوە كە ژنێكی تەمەن 70 ساڵەیە ودانیشتوی شارۆچكەی تازە خورماتوە لە باشووری شاری كەركوك.
بەرێوەبەرایەتی تەندروستی لە كەركوك بڵاویكردەوە رێوشوێن و رێكاری پێویست وخێرا دەگرن بەر پاش ئاشكراكردنی توشبویەك بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ، ئاشكراش بوە كەسە توشبوەكە بەركەوتنی زۆری هەبوە لە گەَڵ كەسانەی دەوروبەردا .
بەرێوەبەرایەتی تەندروستی لە لێدوانێكدا رایگەیاندوە: بە ئامادەبونی بەرپرسانی فەرمانگەی تەندروستی كەركوك رێكاری پێویست وخێرایان گرتوەتەبەر بۆ گواستنەوەی كەسە توشبوەكە بۆ سەنتەری تایبەت و كرێنتنە كردنی.
بەگوێرەی سەرچاوەكەی تەندروستی كەركوك فەرمانگەی تەندروستی 20 كەسی لەو كەسانە خستوەتە كەرەنتینەوە كە بەركەوتنیان لەگەڵ كەسە توشبوەكەدا هەبوە.