کۆرۆنا گەیشتە ناو سوپای عیراق

عێراق 24/03/2020

چاودێر: بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی نەینەوا تووشبوونی حەوت سەربازی عیراقی بەفایرۆسی کۆرۆنا لە سنوری پارێزگاکەیان راگەیاند.

 

فەلاح تائی بەڕێوبەری گشتی تەندروستی نەینەوا رایگەیاندوە:" حەوت سەربازی سوپای عیراق نەخۆش كەوتوون و نیشانەكانی تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنایان تێدا بەدی كراوە".

وتیشی:" دەست بەجێ خراونەتە كەرەنتینەوەو بۆ دڵنیابوونەوەی زیاتر نمونەی پشكنینەكانیانمان رەوانەی تاقیگەری كرداری بەغدا كردوەو چاوەڕوانی وەڵامی ئەوانین".