عێراق قەدەغەکردنی هاوتووچۆی درێژ کردەوە
عێراق 22/03/2020
چاودێر
شانەی قەیرانەكانی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بۆ ماوەی یەك هەفتەی دیكە پشووی ناوەندەكانی خوێندن و قەدەغەی هاتووچۆی درێژ كردەوە و چەند شوێنێكیش بەدەر كران لە قەدەغەكە.
بە پێی نووسراوێكی وەزارەتی تەندروستیی عێراق، شانەی قەیرانەكان بڕیاری داوە بە بەردەوامبوون لەسەر قەدەغەی هاتووچۆ و درێژكردنەوەی پشووی دامەزراوە پەروەردەییەكان و ناوەندەكانی خوێندن تاوەكو ئێوارەی ڕۆژی شەممەی داهاتوو.
هەر بە پێی نووسراوەكە، ئەو بڕیارە دامەزراوە ئەمنییەكان و تەندروستی و خزمەتگوزارییەكان و ناوەندە دبلۆماسییەكان و ڕاگەیاندنەكان و كارمەندانی وەزارەتی دارایی و هەردوو فەرمانگەی ژمێركاری و بودجە و بانكەكان ناگرێتەوە.