ماڵدینی وكوڕەكەی تووشی كۆرۆنابوون
وەرزش 21/03/2020
چاودێر: هەریەك پاولۆ ماڵدینی و دانێلە ماڵدینی كوڕی، پشكنینەكەیان پۆزەتیف دەرچووەو تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنابوون.
میدیاكانی ئیتالیا لەوبارەیەوە ئاشكرایانكردوە:" ئەمڕۆ ئەنجامی پشكنینی پاولۆ ماڵدینی ئەستێرەی پێشووی تۆپی پێی ئیتالیا و جیهان و یانەی ئەی سی میلان، لەگەڵ دانێلەی كوڕی كە یاریزانی ئەی سی میلانە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا هاتوون".
رونیشكراوەتەوە:" لەئێستادا كەرەنتینە كراون و چارەسەری پزیشكی وەردەگرن".