داوای ئازادكردنی زندانیان دەكرێت

عێراق 21/03/2020


چاودێر: ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، دووپاتی دەكاتەوە، بۆ رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا باشتروایە ئەو زیندانیەی دەستیان لەخوێنی هاووڵاتیان سورنیەو كرداری تیرۆرستیان ئەنجام نەداوە، لەزیندانەكان ئازاد بكرێن.

ئەمجەد عقابی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، رایگەیاندوە:" یەكێك لە رێنماییەكانی  بەڕەنگاری ڤایرۆسی كۆرۆنا نەهێشتنی كۆڕو كۆبونەوەی هاووڵاتیانەو دووربوونە لەقەڕەباڵغی".

رونیشكردوەتەوە:" بۆیە باشترین چارەسەرێك بۆ ئەوەی زیندانەكان ئاڵودەی ڤایرۆسی كۆرۆنا نەبن، ئەو زیندانیانەی كە تاوانی كوشتنیان ئەنجام نەداوەو دەستیان لەخوێنی هاووڵاتیان سورنیە، هاوكات كردەوەی تیرۆرستیان ئەنجام نەداوە،  ماوەیەكی زۆرە لەزینداندان، ئازاد بكرێن".