سێ حاڵەتی تری تووشبوون بەکۆرۆنا لەعێراق تۆمارکرا

عێراق 17/03/2020

چاودێر: میدیاكانی عیراق ئاشكرایانكردوە، 3 هاووڵاتی لە سنوری پارێزگای كەربەلا كەلەئێرانەوە گەڕاونەتەوە تووشی كۆرۆنابوون.

ئەوەش ئاشكرابووە، كە ئەو سێ هاووڵاتیە ژنن و ژمارەی تووشبوانیش لەپارێزگای كەربەلا بۆ نۆ كەس بەرزبووەتەوە.

تاوەكو ئێستا وەزارەتی تەندروستی عیراق بەشێوەیەكی رەسمی پشتڕاستیان نەكردوەتەوە.