کۆرۆنا کارەسات لە عێراق دەخوڵقێنێت

عێراق 15/03/2020

چاودێر

 

بەرپرسێکی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت ئەگەر هاووڵاتییانی عێراق پابەندی ڕێنماییەکانی هاتووچۆ نەبن و واز لە گردبوونەوەکان نەهێنن، ئەوا کۆرۆنا کارەسات بەسەر عێراقدا دەهێنێت، هاوکات داوا لە پەرلەمانی عێراق دەکرێت بۆ ماوەی ٣٠ ڕۆژ باری نائاسایی ڕابگەیەنێت.

 

حەسەن کەعبی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هۆشداری داوە لەوەی ئەگەر هاووڵاتییانی عێراق پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکان نەبن و قاز لە گردبوونەوەکان نەهێنن کۆرۆنا کارەسات درووست دەکات.

 

تا ئێستا ١١١ کەس لە عێراق تووشی کۆرۆنا بوون بە هەرێمی کوردستانەوە، دەیان گیانیان لە دەست داوە و ٢٦ کەسی تریشیان گیانیان لە دەست داوە.

 

لە لەیەکی ترەوە هەریەکە لە سەرۆکایەتیی کۆمار و سەرۆکایەتیی حکومەت داوایان لە پەرلەمانی عێراق کردووە بۆ ماوەی ٣٠ ڕۆژ باری نائاسایی ڕابگەیەنێت.