بەڕێوەبەری نەخۆشخانەیەکی بەغداد لەبارەی مەترسی کۆرۆناوە هۆشداری دەداتە حکومەت

تەندروستی 03/03/2020

عەباس حسێنی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی زوهرا لە بەغداد، داوا لە حکومەت دەکات، بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، باری نائاسایی رابگەینرێت و ئەو پارێزگایانەی ڤایرۆسەکەیان تێدا بڵاوبۆتەوە کەرەنتینە بکرێن.

ناوبراو هۆشداری دەداتە دەسەڵاتداران و هاوڵاتیان کە نەخۆشخانەکان و سیستەمی تەندروستی عێراق بەرگەی بەرزبونەوەی ژمارەی توشبوەکان ناگرێت، بۆیە باشترین شت ئەوەیە حکومەت باری نائاسایی رابگەیەنێت.