یەكێتی زانایانی ئایینی كوردستان داوای سنوورداركردنی پرسە و بۆنە كۆمەڵایەتییەكان دەكات

کوردستان 26/02/2020


چاودێر:
یەكێتی زانایانی ئایین كوردستان لەبڕیارێكیدا لەبارەی خۆپاراستن لەڤایرۆسی كۆرۆنا داوای سنوورداركردنی پرسە و بۆنە كۆمەڵایەتییەكان دەكات.

یەكێتی زانایانی ئایین كوردستان لەڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند، پێویستە تا ئەو ماوەیەی بابەتی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەكۆتایی دێت، هەموو گردبوونەوەیەكی پرسە و بووك گواستنەوە و تەواوی كۆبوونەوە كۆمەڵایەتی و هونەرییەكان سنوردار بكرێن.

ئەوەش خراوەتەڕوو، داوا لەموسوڵمانان دەكەن بەدڵێكی گەورەوە مامەڵە لەگەڵ بابەتەكانی وەك پرسە و هاوشێوەكانی بكەن و گلەیی لەخەڵك نەكەن.