وەزارەتی تەندروستی هۆشداری دەدات

کوردستان 22/02/2020


وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەراگەیەنراوێكدا هۆشداری دەدات هەر هاووڵاتیەك پڕوپاگەندە بكات و ترس و دڵەڕاوكێ  دروست بكات رێوشوێنی یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

لەراگەیەنراوەكەی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا هاتووە:"  كەسێك بەبێ هیچ بنەمایەك و بەبێ ئەوەی كاری ئەوبێت، لە گرتەكی ڤیدیۆییدا هەڵدەستێ بە بڵاوكردنەوەی هەواڵ و چەواشەكاری دوور لە راستی، لەهەمان كاتدا شەرعیەت و بڕیار و ڕێنماییەكانی وەزارەتی تەندروستی لەكەدار دەكات و بەپێچەوانەی هۆشیاركردنەوەی هاوڵاتییان رەفتار دەكات.
رونیشكراوەتەوە:" وەزارەتی تەندروستی رێوشوێنی یاسایی بەرامبەر هەر كەسێك دەگیرێتە بەر كە پڕوپاگەندەی نادروست یان ڕیكلامی دۆزینەوەی چارەسەر و قسەی بێ بنەما بڵاوبكاتەوە، هاوڵاتیانیش دڵنیا دەكاتەوە هیچ نەخۆشێك و گومانلێكراوێكی نەخۆشی كۆڕۆنا لە هەرێم نیە و خۆیان دووچاری دڵە راوكێ‌ نەكەن و ڕێنماییە تەندروستییەكان بە هێمنی لەبەرچاو بگرن.