تەندروستی رێوشوێنی بەپەلە دەگرێتەبەر
بەسەرپەرشتی دلۆڤان محەمەد فاتح جەلال بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر كۆبونەوەیەكی بەپەلەی لەگەڵ گشت بەڕێوەبەری بەشە پەیوەندیدارەكان و سەرۆك بەشی هەناو لە نەخۆشخانەكان ساز كرد.
لەكۆبونەوەكە پێداچوونەوە كرا بە ئامادەكاری و چۆنیەتی ڕێنماییەكان كە لە ڕێگای وەزارەتی تەندروستی دەرچووە تا وورتر جێبەجێ بكرێت و كاری جدی لە هۆشیاریكردنەوەی هاوڵاتیان بكرێت لە چۆنیەتی خۆپاراستنیان.
لەكۆبونەوە تیشك خرایە سەر چڕتركردنەوەی بڵاوكردنەوەی ڕێنماییەكان بەسەر قوتابیان و هاوڵاتیانی خۆشەویست بۆ لە نزیكەوە ئاگاداربوون و خۆپاراستنیان لەم پەتایە.