رێنماییەكانی خۆپاراستن لە كۆرۆنا

تەندروستی 22/02/2020

دوركەوتنەوە لە قەرەباڵغی.
دەست مەدە لە دەسكی دەرگا و محاجەرە و قەراغی دیوار و ئەو شوێنانەی زۆر دەستی بەردەكەوێت، باشترە ئانیشك یاخود شان بەكاربهێنرێت.
بۆ سڵاو كردن تەنها ووشە بەكاربهێنە و مەسافەیەك دووری بەجێ بهێڵە لە ( ماچكردن، باوەشگرتنەوە، دەست كردنە مل) دووربە.
لەكاتی كۆكیندا دەست و مەچەكت بە لووت و دەمتەوە بگرە.
با هەوای ماڵەكەت دەرچێ و ئاڵوو گۆڕ بكات، ڤایرۆس لە شوێنی هەوا كراوەدا ناتوانێت بمێنێتەوە.
باشترە دەستكێش لەدەست بكرێت كاتی زۆر پێویست بۆ چوونە بازاڕ و شوێنە گشتیەكان.
بەردەوام قووڕگ و ناو بۆشایی دەمت تەڕ و شێدار ڕاگرە و ئاوت لێ نزیك بێت.
زوو زوو دەستت بشۆرە.