یازدە كچە مامۆستا لەنێو بەفردا رزگار كران

کوردستان 18/02/2020

یازدە كچە مامۆستا لە ناوچەی حاجی ئۆمەران رزگار كران كە لەنێو بەفردا رێگای چونەدەرەوەیان لێگیرابوو.
 ڕەیان حەمید، یەكێكە لەو مامۆستا وانەبێژانەی شارەدێی حاجی ئۆمەرانە بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند، بارینی بەردەوامی بەفر نەیهێشتووە لەو ماڵەی تێیدا دەمێننەوە بچنە دەرەوە.
گوتیشی: ئەمڕۆ كەسوكاریان لەو بارودۆخەی تێیكەوتبوون ئاگاداركردووەتەوە و ئەوانیش بە هاوكاری خەڵكی گوندەكە هاتوون بەدەمیانەوە و ڕێگایان بۆ كردوونەتەوەو خواردن و كۆمەكی پێویستیان بۆ هێناون.
لە ئێوارەی دوێنێوە تا درەنگانی شەو دووبارە شەپۆلێكی چڕی بەفربارین شارەدێی حاجی ئۆمەرانی گرتەوە و بەو هۆیەوە ئاستەنگی هاتووچۆ بۆ هاوڵاتیان دروستبوو، لە ئێستاشدا هاتووچۆ و جموجۆڵی ڕۆژانەی شارەدێیەكە بەتەواوی پەكی كەوتووە و بەفر لە چەند لایەوەكەوە بە بەرزی چوار مەتر ڕێگاوبانەكانی داپۆشیوە.