ناوەرۆکی کۆبونەوەکەی سەرکردایەتیی یەکێتی

کوردستان 18/02/2020

ئەمڕۆ ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی کۆبۆیەوەو تێیدا پەیڕەوی ناوخۆی حیزبەکە پەسەند کرا.

دوای کۆبونەوەکەش، رزگار عەلی ئەندامی سەرکردایەتی، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند: لە کۆبونەوەی ئەمڕۆدا، دەسەڵات و ئەرکەکانی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی، لەناو پەیڕەوی ناوخۆدا گفتوگۆیان لەبارەوە کرا و دەنگیان لەسەر درا. وتیشی: هەڤاڵانی ئەنجومەنی باڵای سیاسی، پێگە و دەسەڵاتی تایبەتیان دەبێت.

بەمەبەستی یەکلاکردنەوەی هاوسەرۆکەکانی یەکێتیک ناوبراو رایگەیاند: لیژنەیەکی هەماهەنگی لەنێوان سەرکردایەیی یەکێتی و ئەنجومەنی باڵادا هەیە و دوای ئەم پەسەندکردنە کار بۆ یەکلاکردنەوەی هەڵبژاردنی هاوسەرۆکەکانی یەکێتی دەکەن.