تمەن جێگیر و دۆلار بەرز بوەوە

ئابوری 16/02/2020

چاودێر
بەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە، 16ی شوباتی 2020، نرخی 100 دۆلاری ئەمریكی، لەكاتی كردنەوەی بازاڕەكانی ئاڵوگۆڕی دراو لەهەرێمی كوردستان، بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و تمەنی ئێرانیش، بەجێگیری ماوەتەوە..

 

ئەمەش نرخی دراوە جیهانییەكانی ترە...

100 دۆلار بە 120 هەزار و 750 دینارە.
100 یۆرۆ بە 131 هەزار و 500 دینارە.
100 پاوەند بە 155 هەزار و 500 دینارە.
100 هەزار تمەنی ئێرانی بە 9 هەزار دینارە.
100 لیرەی توركی بە 20 هەزار و 500 دینارە.

هاوكات ئێوارەی دوێنێ شەممە، لەكاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، 100 دۆلاری ئەمریكی بە 120 هەزار و 600 دینار بوو، 100 هەزار تمەنی ئێرانیش بە 9 هەزار دینار بوو.