پیلانێكی گەورەی داعش تێكدەشكێنرێت

عێراق 14/02/2020

چاودێر: بەرپرسی گشتی هەواڵگری دژە تیرۆری عیراقی، ئاشكرایكردوە، گەورەترین پیلانی داعشیان بۆ هێرشكردنە سەر خۆپیشاندەران تێكشكاندوە.

ئەبو عەلی بەسری بەرپرسی گشتی هەواڵگری دژە تیرۆری عیراقی رایگەیاندوە:" تیرۆرستانی داعش ویستویانە پەلاماری خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنیەكان لەبەغداو چەند ناوچەیەكی تر بدەن".

رونیشكردوەتەوە:" بەڵام بەپێی زانیاری وردی هەواڵگری رێگریمان كردوە لە جێبەجێكردنی ئەو پیلانەو تێكشكاون".