میلیشیا چەكداریەكان پەلاماری خۆپیشاندەران دەدەن

عێراق 27/01/2020


شەوی رابردوو لە ئاكامی هێرشێكی چەكداری بۆ سەر خۆپیشاندەران لە گۆرەپانی سەرەكی خۆپیشاندەران لە شاری ناسریە كەسێك كوژراوو دەیانی دیكە برینداربوون
دەسەڵاتدارانی عیراق بڵاویان كردوەتەوە چەند چەكدارێكی نەناسراو هێرشیان كردوەتە سەر گۆرەپانی سەرەكی خۆپیشاندەران لە شاری ناسریە و ئاگریان لە چادرگەی خۆپیشاندەران بەرداوە ، خۆپیشاندەران پەنجەی تاوانیان بۆ حزبەكانی سەر بە دەسەڵات درێژكردوە. 
چالاكوانە مەدەنیەكان لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان چەندین وێنەی ئەو ئۆتۆمبێلانەیان بڵاوكردەوەتەوە كە هێرشیان كردوەتە سەر خۆپیشاندەران و تەقەیان لێكردووون لەگۆرەپانی حەبوبی.
لەبەرامبەردا خۆپیشاندەران بریاریانداوە لە جێگەی چادرگەكانیان خانوو درووست بكەن و درێژە بەخۆپیشاندانەكانیان بدەن.
خۆپیشاندەران ئاشكرایان كردوە حزبەكانی سەر بەدەسەڵات بریاریان داوە بڵاوە بە خۆپیشاندانەكان بكەن و كۆتایی پێبهێنن و هێزە ئەمنیەكان دەستیان بە جێبەجێكردنی ئەو ئەركە كردوە.
فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای زی قار ئاشكرای كردوە شەوی رابردوو كەسانی نەناسراو هەستاون بە سوتاندنی چادرگەی خۆپیشاندەران لە گۆرەپانی حەبوبی وتەقەیان لەخۆپیشاندەران كردوە
راشیگەیاند : فەرمانی دەركردوە هێزەكانی پۆلیس پارێزگاری لە خۆپیشاندەران بكەن و تەئكیدیشی كردەوە كە هێزەكانی پۆلیس رووبەروی ئەو چەكدارانە بونەتەوەو شوێنیان كەوتون.