هەڵەبجە: 10 دوكان سوتاون‌و حەوت كارمەندی ئاگر كوژێنەوەیش بریندار بوون

کوردستان 26/01/2020


دوای ئەوەی ئاگر لە بازاڕی هانا لە هەڵەبجە كەوتەوە، هێزەكانی ئاگر كوژێنەوە كۆنترۆڵی ئاگرەكەیان كرد، حەوت كارمەندیان بریندار بون‌و 10 دوكانیش سوتان.
بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی پارێزگای هەڵەبجە، دوای كەوتنەوەی ئاگرەكەی بازاڕی هانا لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا باسی لەوەكرد، دوای ماوەیەكی كەم ئاگرەكە كۆنترۆڵكراوە، بەڵام حەوت كارمەنیان برینداربون، رەوانەی نەخۆشخانە كراون.
عەمید عابدین عەبدولڕەحمان، وتیشی "ئەو دوكانانەی ئاگریان تێبەربووە بریتین لە 10 دوكان، كە بۆ فرۆشتنی (جلوبەرگی منداڵان‌و جوانكاری‌و پێداویستییەكانی ناوماڵ ) بوون".