کۆتایی بە خۆپیشاندانەکانی عێراق دەهێندرێت؟

عێراق 26/01/2020

چاودێر

 

هێزە ئەمنییەکانی عێراق بە چڕی لە هەوڵی کۆتاییهێناندان بە خۆپیشاندانەکانی عێراق، بەڵام خۆپیشاندەران بە تووندی ڕووبەڕووی هێزە ئەمنییەکان وەستاونەتەوە و ئامادەی کۆتاییهێنان و بڵاوەپێکردن نین.

 

بە گوێرەی هەواڵێكی ئاژانسی ڕۆیتەرز، لە بەغدا 14 خۆپیشاندەر و لە ناسریەش 17 خۆپیشاندەر بریندار كراون، هەندێكیشیان برینداری تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەكانن.

 

ئەم هەوڵەی هێزە ئەمنییەکان دوای کشانەوەی لایەنگرانی سەدر هات لە گۆڕەپانەکانی خۆپیشاندان کە داوای لە لایەنگرانی کردبوو گۆڕەپانەکان جێبهێڵن و بەو هۆیەشەوە بەشێک لە خۆپیشاندەران موقتەدا سەدریان بە خیانەتکدن لە خۆپیشاندەران تۆمەتبار کرد.

 

هاوکات لە شارەكانی كەربەلا، نەجەف، بەسڕە و دیوانیە ڕووبەڕووبوونەوەكان بەردەوامن و هێزە ئەمنییەكان دەیانەوێت خۆپیشاندانەكان كۆتاییان پێ بێت.