سائرون: پێش هەڵبژاردن ئەمریكا لەعیراق بچێتە دەرەوە

عێراق 25/01/2020


چاودێر: هاوپەیمانی سائرون رەتیدەكەنەوە كە دوای هەڵبژاردنی پێش وەختی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئەمریكا خاكی عیراق جێبهێڵێت.

ریاز مەسعودی ئەندامی هاوپەیمانی سائرون لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاندوە:" بابەتی هەڵبژاردنی پێش وەخت و مانەوە یان نەمانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لەعیراق هیچ پەیوەندیەكیان بەیەكەوە نیە".

رونیشكردوەتەوە:" ئەو نەخشەیەیی موقتەدا سەدر رۆژی هەینی لە خۆپیشاندانە یەك ملیۆنیەكەی بەغدا، كێشاویەتی بەو هەنگاوانە دەبێت هێزەكانی ئەمریكاو هێزە بیانیەكان لەناو خاكی عیراق نەمێنن".