ئامێری ناسینەوەی كۆرۆنا لە فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر دانرا

تەندروستی 25/01/2020


لەگەڵ بڵاوبونەوەی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەرانسەری وڵاتانی جیهان رێوشوێن گیراوەتەبەر.
لەهەرێمی كوردستان لە فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر دوو ئامێر دانراون بۆ ناسینەوە و پشكنینی ئەو كەسانەی گومانی نەخۆشییەكەیان لێدەكرێت.
كارمەندانی فڕۆكەخانەكە گوتویانە پێویستیان بە رەزامەندی وەزارەتی تەندروستی عیراق و هەرێم هەیە بۆ پشكنینی بیانییەكان لەسەر داوای رێكخراوی تەندروستی جیهانی كە تا ئێستا هیچ مەترسییەك لەسەر عیراق نییە.