نوێترین توێژینەوە لەسەر سودەكانی خواردنی دووگ

تەندروستی 25/01/2020

لەكۆنگرەیەكی جیهانییدا كە لە سعودییە بەرێوەچوو "پۆل رۆش" كەزانایەكی ئەمریكییە و سەرۆكی پەیمانگەی ئەمرییكیە بۆ توێژینەوەكانی دەمار لەواشنتن بەچەندین توێژینەوەوە سەلماندی كەئەو دەنگۆیانە راست نین كەلەبارەی دووگەوە باس دەكرێ و دەركەوت رۆڵی زۆر بەسودی ھەیە لەنەرمكردنی دیواری مولولەكانی خوێن و سستمی سوڕی خوێن، ھاوكات بۆ جگەر بەسوودە و ووزەی لەش زیاد دەكات .
١. پێست نەرم و جوان دەكات
٢. خوێنبەرەكان نەرم دەكات ئەگەر بەباشی بخورێت
٣. سستمی بەرگری لەش بەھێز دەكات و چالاكی دەكات و ووزەی پێ دەدات .
٤. ئازاری ئینزیلاق ناھێڵێت
٥. لەش لەژەھر پاك دەكاتەوە و دەریدەكاتە دەرەوەی لەش
٦. ڤیتامین دەداتە لەش كەبەچەوری دەتوێتەوە وەك ڤیتامین ئەی و ئی و دی و كەی.
٧. خۆراك دەداتە جگەر و ھاندەری بەھێزكردنییەتی بۆ ئەنجامدانی كارەكانی
٨. پارێزگاری لەبینایی دەكات
٩. دژە ئۆكسان دەداتە لەش
١٠. دەتپارێزێت لەجەڵتەی خوێن و خوێنبەرەكان
١١. ھەردوو رەگەز، ژن و پیاو بەھێز دەكات لەرووی توانای منداڵ بوونەوە.

پێشتر دەستەی خۆراك و دەرمانی ئەمریكی FDA رایگەیاندبوو كەپێویستە رۆژانە ١ كەوچك لەدووگ بخۆیت كەدەكاتە ٩ گرام و نابێ زیادە و كەمی ھەبێت.