خۆپیشاندانەكەی كەركوك، هێلكەی تێكەوت و گرژی لێكەوتەوە

کوردستان 23/01/2020

چاودێر

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 23ی كانوونی دووەم، ژمارەیەك لەدەرچووانی زانكۆ و پەیمانگاكان، لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی كەركوك خۆپیشاندانیان، دژ بە نادادپەروەری، لەدامەزراندندا ئەنجامدا و پەروەردەی شارەكەیان هێلكە باران كرد، بەو هۆیەوە گرژیی لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنیەكاندا، دروستبوو.
خۆپیشاندانەكە، بەهۆی دانەمەزراندنی ئەو دەرچووانەوە بوو، كە تیایدا داواكاربوون، لەپڕۆسەی دامەزراندندا، لەسنووری پارێزگای كەركوك، ئەو دەرچووانەی زانكۆ و پەیمانگاكان كە كوردن، فەرامۆشكراون و لەبەرامبەردا پشكی عەرەب زیادكراوە.
هاوكات گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگاكان و هێزە ئەمنییەكاندا دروستبوو، خۆپیشاندەران بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەیان هێلكەباران كرد. ،