ساردترین ناوچەی هەرێم دیاریكرا

کوردستان 23/01/2020

چاودێر
ماوەی چەند رۆژێكە شەپۆلێكی سەرمای سیبیری رووی لەهەرێمی كوردستان كردووە، بەو هۆیەشەوە لەچەند ناوچەیەكی سنووری پلەكانی گەرما بۆ ژێر سفری سیلزی دابەزیوە.
لەراگەیاندراوێكیشدا كە ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاویكردۆتەوە، بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، داتای نزمترین پلەی گەرمای تۆماركراوی ئەمڕۆ رێكەوتی 23ی كانوونی دووەمی 2020ی ناوچە جیاجیاكانی بڵاوكردەوە.
بەپێی داتاكە، ئەمڕۆ، نزمترین پلەی گەرما لەحاجی ئۆمەران تۆماركراوە، كە 7 پلە ژێر سفری سیلیزی بووە، هەروەها لەكانی ماسی 5 پلە ژێر سفر بووە.