فەرمانبەران 13 ملیار دۆلاریان لای حكومەتە

کوردستان 21/01/2020

یاریدەدەری سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ كاروباری ئەنجوومەنی باڵای وەبەرهێنان و راژەی گشتی، گوتی “بۆ ئەو هەژمارە بانكیەی بۆ مووچەی پاشكەوتكراوەكان دروست دەكرێت چەند رێكارێك دەگیرێتەبەر، بۆ هەر فەرمانبەر و مووچەخۆرێك حیسابێك دەكرێتەوە و مووچە پاشكەوتكراوەكانی دەچێتەسەر و پاشان رێنمایی لە لایەن وەزارەتی دارایی پێ دەردەكرێت”.
رێباز حەملان،  بۆ رۆژنامەی باس گوتیشی "پڕۆسەكە ماوەیەكی دەوێت بۆ دروستكردنی، لە لایەن ژمێركاری و بانكەكان و گەنجینەكان و ژمێركاری وەزارەتەكان كار لەسەر جێبەجێكردنی ئەو كارە دەكرێت و هەژمارەكە دروست دەكرێت، ئەو كات هەموو كەس دەزانێت چەندی پارە لێ پاشەكەوتكراوە".
بەپێی داتاكان حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕی 13 ملیار دۆلاری پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەران قەرزدارە.