ڕۆمان ژانرى ته‌كنيكه جوانه‌كان و ڕه‌گه‌زه فره‌ڕه‌هه‌نده‌كان
ڕۆمان ژانرى ته‌كنيكه جوانه‌كان و ڕه‌گه‌زه
فره‌ڕه‌هه‌نده‌كان
ئا: ره‌خنه‌ى چاو‌دێر
ڕۆمان ژانرى ته‌كنيكه جوانه‌كان و ڕه‌گه‌زه
فره‌ڕه‌هه‌نده‌كان كتێبێكى نوێى نووسه‌رو وه‌رگێر عه‌لى عوسمان ياقووب ه
و ده‌زگاى چاپ و په‌خشى سه‌رده‌م چاپ و بڵاوى كردووه‌ته‌وه. ئه‌م كتێبه
پێكهاتووه له كۆمه‌ڵه وتارێك ده‌رباره‌ى ڕۆمان، ده‌رباره‌ى گرێ و قوتابخانه‌و
ميتۆده‌كانى.. ده‌رباره‌ى شێوازه باوه‌كانى گێڕانه‌وه‌و ئاسته‌كانى گێڕانه‌وه..
نووسه‌ر عه‌لى عوسمان ياقووب ده‌رباره‌ى كاره‌كه
ده‌نووسێت:
ئه‌م كتێبه پێداچوونه‌وه‌يه به دونياى
ڕۆماندا، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى په‌يدابوونيه‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌و ته‌كنيك و بابه‌ته
فره ڕه‌هه‌ندانه‌ى تا ئه‌مڕۆ له ڕۆماندا بوونه‌ته جێگه‌ى سه‌رنج. لێره‌دا
ئاماژه به چه‌ندان ڕاو بۆچوونى ڕه‌خنه‌گره به‌ناوبانگه‌كان و چه‌ندان ده‌قى
ڕۆمان كراوه. هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه به‌رگى يه‌كه‌مه و هيوادارم له داهاتوويشدا به‌رگى
تر‌ى به‌دوادا بێ..
ئه‌م كتێبه ئێستا له كتێبفرۆشيه‌كان ده‌ستده‌كه‌وێت.