بارودۆخی عێراق ئاڵۆزیی زیاتری تێ دەکەوێت
عێراق 19/01/2020
چاو‌دێر
دواى كۆتاییهاتنی مۆڵه‌تی سێ ڕۆژه‌ی خۆپیشانده‌رانی به‌غدا به حكومه‌ت، خۆپیشانده‌ران ڕژاونه‌ته‌وه سه‌ر شه‌قامه‌كان و به سوتاندنی تایه، زۆربه‌ی ڕێگه سه‌ره‌كییه‌كان و پرده‌كانی به‌غدایان داخست.
خۆپیشانده‌ران پێشتر مۆڵه‌تی سێ ڕۆژیان به حكومه‌ت داوه، وه‌ك خۆپیشانده‌رانیش ده‌ڵێن هێشتا حكومه‌ت به پیر داواكانیان نه‌هاتووه و واده‌كه‌ش كۆتایی هات، بۆیه جارێكی دیكه ڕژاونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان.
هێزه ئه‌منییه‌كانیش، ده‌یانه‌وێت به بۆمبی ده‌نگی و گازی فرمێسكڕژێن، بڵاوه به خۆپیشانده‌ران بكه‌ن و هێزێكی زۆرییش خراونه‌ته ئاماده‌باشی، تا ئێستا 14 خۆپیشانده‌ریش بریندار بوون.