چالاكوانێك خۆی بۆ سەرۆك وەزیران كاندید دەكات

عێراق 18/01/2020


چاودێر: كازم سەهلانی چالاكوانی مەدەنی خۆی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عیراق كاندید دەكات.

كازم سەهلانی چالاكوانی دیار، رایگەیاندوە:" دەمەوێت لەرێگەی بوون بەسەرۆك وەزیران بتوانم خزمەت بەعیراق بكەم و لەكێشە دارایی و ئەمنی و گەندەڵیانەی تێیكەوتووە رزگاری كەم".

رونیشكردوەتەوە:" لەساڵی 2011 ەوە ئەزمونی كاری ئیداری هەیە و خوێندنی وردی بۆ رووداوەكانی عیراق هەیە لەتەواوی بوارەكاندا".

كازم سەهلانی یەكێكە لەو چالاكوانانەی كە لەخۆپیشاندانەكانی پارێزگای بەسڕە دەستێكی باڵای هەبووەو بۆ ماوەی چەند سەعاتێك دەستگیركراوەو رفێندراوە.