عیراق و ئەمریكا رێكەوتنێكی نوێ دەكەن
عێراق 18/01/2020
چاودێر:دوای دروستبوونی ئاڵۆزیەكانی نێوان ئەمریكاو ئێران ناڕەزایەتی پەرلەمانی عیراق لەسەر كوژرانی قاسم سولەیمانی لەناو خاكی عیراق، چالاكیە سەربازیەكانی ئەمریكا راگیراوە.
لیوا روكن عەبدولكەریم خەلەف وتەبێژی فەرماندەی هێزە چەكدارەكانی عیراق رایگەیاندوە:" لەئێستادا گفتوگۆ لەنێوان ئەمریكاو عیراق بۆ رێكەوتن لەسەر دۆسیە ئەمنیەكان بەردەوامە".
وتیشی:" گفتوگۆكان بەردەوامیان هەیە و هێشتا بەكۆتای نەگەیشتوون".