وەزیری دەرەوەی عیراق :رێگە نادەین عیراق ببێتە گۆرەپانی ململانیەكان

عێراق 18/01/2020


محەمەد عەلی ئەلحەكیم وەزیری دەرەوەی عیراق تەئكیدی كردەوە وڵاتەكەی رەتیدەكاتەوە ببێتە گۆرەپانی ململانیەكان لە خۆرهەڵاتی ناوەراستدا .
باسی لەوەشكرد گرژی وئالۆزیەكانی ناوچەكە بەهۆی پاشەكشەی یەك لایەنەی ئەمریكا بوو لەو رێككەوتننامەی ئەتۆمی وڵاتان لەگەڵ ئێران كەلە ساڵی 2015 لەسەری رێككەوتون 
وەزیری دەرەوەی عیراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی هاوبەشدالەبەغدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئوردن رایگەیاند: هەلۆشاندنەوەی رێككەوتننامەی ئەتۆمی لەلایەن ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكاوە بو بەهۆی درووستبوونی گرژی وئاڵۆزی لەناوچەكەدا.
تەئكیدیشی كردەوە لەسەر گرنگی كاركردن بۆ هێوەركردنەوەی ململانیەكانی نێوان واشنتۆن وتاران 
هاوكات هۆشداری دا كە تێرۆر كۆتایی پێنهاتوەو چەكدارانی داعش هێشتا لە خۆرهەڵاتی فورات ماون.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد پەرەسەندنی گرژیەكان دەبێتە هۆی بەهێزتربوونی توانای تێرۆریستان وتیشی كۆبونەوەكەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئوردن بەرهەمدارو سەركەوتو بوە وهەردوولا كۆكبوین لەسەر ئەوەی عیراق نەكرێتە گۆرەپانی ململانیەكانی ناوچەكە .