سەدرو عامری پلانێك دژی ئەمریكا دەخەنەڕوو

عێراق 14/01/2020


چاودێر: موقتەدا سەدر رابەری سەدریەكانی عیراق و هادی عامری سەرۆكی رێكخراوی بەدر داوای خۆپیشاندانی یەك ملیۆنی دەكەن بۆ دەركردنی هێزەكانی ئەمریكا لەعیراق.

موقتەدا سەدر لەتویتێكیدا رایگەیاندوە:" ئاسمان و خاك و سەروەریی عێراق لەلایەن هێزە داگیركارەكان پێشلدەكرێت. داواشدەكات خۆپیشاندانی یەكگرتوویی ملیۆنی ئاشتییانە بۆ ئیدانەكردنی مانەوەی هێزەكانی ئەمریكا و پێشلكارییەكانی ئەنجامبدرێت.

هاوكات هادی عامری سەرۆكی رێكخراوی بەدریش پشتیوانی پێشنیارەكەی سەدری كردوەو داوایكردوە گەلی عیراق دژ بەهێزەكانی راپەڕن.