پەرلەمانی كوردستان و حكومەتی هەرێم كۆدەبنەوە

کوردستان 14/01/2020

چاودێر:
بڕیارە هەفتەی ئایندە پەرلەمانی كوردستان و حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆببنەوە.

هێمن هەورامی، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لەكۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بڕیارە هەفتەی ئایندە پەرلەمانی كوردستان و حكومەتی هەرێمی كوردستان لەناو بینای پەرلەمانی كرودستان كۆببنەوە.

ئاماژەی بەئەوەشدا، كۆبوونەوەكە تایبەتە بە گفتوگۆكردن لەبارەی هێڵە گشتییەكانی شاندی دانوستانكاری حكومەتی هەرێم لەگەڵ حكومەتی عیراق.

باسی لەئەوەشكرد، لەسەر خاڵە سنوورییەكانیش هەوڵدەدەن لەئەم مانگەدا لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان گفتوگۆبكەن.