سۆشیال میدیا

لەسەر داوای فەرهاد پیرباڵ، پەیجەكەی ئەڤین ئاسۆ 30 هەزار لایكی كەمكردووە!

09/01/2020

 دوای ئەوەی ناكۆكی كەوتە نێوان د.فەرهاد پیرباڵ نوسەر و مامۆستای زانكۆ و كەناڵی نێت تیڤی، بەهۆی "دەركردنی فەرهاد پیرباڵ" لە نیوەی پرۆگرامێكی ئەڤین ژن و ژیاندا، پیرباڵ داوای هەڵمەتی ئەنلایككردنی پەیجی فەرمی ئەڤین ئاسۆی لە هەوادارانی كرد.
لە ئێستادا هەڵمەتێكی بەرفراوان لەلایەن  بەكارهێنەرانی فەیسبوكەوە بۆ ئەنلایككردنی پەیجی خانمە پێشكەشكاری بەناوبانگی كوردستان، ئەڤین ئاسۆ بەردەوامە و بەشێوەیەكی بەرچاوی لایكی پەیجەكەی كەمی كردوە.
ئەڤین ئاسۆ لە دوای مانگی 12ی ساڵی رابردوەوە یەك ملیۆن لایكی تێپەڕاند، بەڵام لە ئێستادا كەمی كردوە بۆ 970 هەزار، بەو پێیەش زیاتر لە  30 هەزار لایك كەمی كردوە.