لەرۆژانی پشوودا، دابەش كردنی مووچە بەردەوام دەبێت

ئابوری 25/12/2019

چاودێر
ئەمڕۆ و سبەینێ پێنجشەممە، سەرباری پشووی فەرمی لەهەرێمی كوردستان، بەڵام بانكی چەمچەماڵ كراوە دەبێت و مووچەی چەند توێژێك و مامۆستایانی وانەبێژی سنوورەكە دابەش دەكرێت.
قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ، لەئاگادارییەكدا، كە وێنەیەكی دەست (چاودێر) كەوتووە، رایگەیاندووە، رۆژانی ۲٥ و ۲٦/ ۱۲ / ۲۰۱۹ چوارشەممە و پێنجشەممە، سەرەڕای پشووی فەرمی، بەڵام بانكی چەمچەماڵ كراوە دەبێت.
هاوكات ئاشكراشیكردووە، مووچەی كەسوكاری شەهیدان و خانەنشینی مەدەنی و خانەنشینی پێشمەرگەی دێرین و خانەنشینی ئەیلول و خاوەن پێداویستی تایبەت دابەش دەكرێت.
لەلایەكی ترەوە، بەڕێوەبەڕێتی پەروەردەی چەمچەماڵ، بڵاویكردۆتەوە كە سەرەڕای ئەوەی ئەمڕۆ چوارشەممە، پشووی فەرمییە لەدامودەزگاكانی حكومەت، بەڵام بەسوپاسەوە لیژنەی دابەشكردنی پارەی وانەبێژی  لەسەر لەبەیانیەوە، لەدیوانی پەروەردە ئامادە دەبن، بەمەبەستی دابەش كردنی پارەی وانەبێژی هەر قوتابخانە و خوێندنگایەك، كە پارەی وەرنەگرتووە، دەتوانن سەردانی پەروەردە بكەن، بەمەبەستی وەرگرتنی .