چاو‌دێر: ئه‌ندریه بینزی نیگاركێش، كه كاری ئارایشگای ده‌كات، له‌گه‌ڵ هاوڕێكه‌ی راشل برویكی 28 ساڵ كه‌به‌ده‌ست نه‌خۆشی ئه‌ندومیتریوز ده‌ناڵێنن، شێوه‌ی برینه‌كانی ئه‌و نه‌خۆشیه كه‌له‌سه‌ر ره‌حمی ژنان دروست ده‌بێت هه‌مووان تووشی شۆك ده‌كه‌ن. ئه‌ندومیتریوز نه‌خۆشیه‌كی ژنانه‌یه‌و روبه‌ڕووی ره‌حمی" منداڵدان"ی ژنان ده‌بێته‌وه‌و چه‌ندین برینی جۆراوجۆری له‌سه‌ر دروست ده‌كات و بۆریه‌كان وپارچه‌كانی تری ئه‌و ئه‌ندامه‌ی له‌شی مرۆڤ تووشی برین و خوێنبه‌ربوونی زۆرده‌كات. ئه‌م نه‌خۆشیه چه‌ندین نیشانه‌ی جۆراوجۆر‌و مه‌ترسیداری هه‌یه، كه به‌هه‌زاران ژن له‌سه‌رانسه‌ری جیهان روبه‌ڕووی بوونه‌ته‌وه‌و به‌ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنن. ئه‌و هاوڕێیه كه به‌ده‌ست ئه‌و نه‌خۆشیه‌وه ده‌ناڵێنن، به‌و كاره‌یان كه‌له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاویان كردوه‌ته‌وه، ویستویانه له‌و رێگه‌یه‌وه ئازار‌و كاردانه‌وه‌كانی برینی نه‌خۆشیه‌كه بخه‌نه‌ڕوو.