لە سلێمانی سزای سیانزە جار لەسێدارەدان بۆ دوو کەس دەرکرا
چاو‌دێر
دادگای سلێمانی ئەمڕۆ یەکشەممە سزای سیانزە جار لەسێدارەدانی بەسەر ئەو دوو کەسەدا سەپاند کە ١٣ شۆفێری خەڵکی کەرکوکیان لە بازیان کوشتبوو و هاوکات کەسوکارەکەشیان بە بڕی ١٩٠ ملیۆن دینار قەرەبوو دەکرێنەوە.
عومه‌ر ئه‌حمه‌د، وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تیی دادگای سلێمانی ڕایگه‌یاند، دادگای تاوانه‌كانی سلێمانی سزای 13جار له سێداره‌دانی به‌سه‌ر دوو بكوژی 13 شۆفێری تاكسییه‌كانی كه‌ركوكدا سه‌پاند كه له نزیك بازیان كوشتبوویانن و خستبوویاننه ژێر گڵه‌وه.
ساڵی 2013 ژماره‌یه‌ك شۆفێری تا‌كسیی خه‌تی كه‌ركووك ڕفێنران كه ژماره‌یان 13 شۆفێری تاكسی بوو، دواتر ته‌رمه‌كانیان له شاره‌دێی بازیان دۆزرانه‌وه.
ناوبراو وتیشی: "بكوژه سزادراوه‌كان سه‌ر به ڕێكخراوی قاعیده بوون، به‌پێی یاسای تیرۆر گیرابوون و هه‌ریه‌كه‌یان بۆ هه‌ر جارێك له تاوانه‌كه‌یان سزایه‌كی له سێداره‌دانیان به‌سه‌ردا سه‌پێنرا."