10 لەو خۆراكانەی نابێت گەرم بكرێنەوە

تەندروستی 15/12/2019


چاودێر: تابان رەزا

كەسانێكی زۆر هەن ئەو خۆراكانەی لێیان دەمێنتەوە فڕێنادەن و هەڵیدەگرنەوە، بەمەبەستی ئەوەی جارێكی تر بۆ ژەمێكی تر گەرمی بكەنەوە  و بیخۆن، بەڵام پسپۆڕێكی بواری خۆراك ئاگاداری خەڵك دەكاتەوە كە هەندێ خواردن هەیە نابێت گەرم بكرێت چونكە زیان بەتەندروستی دەگەیەنێت.
ئەو خواردنانەی نابێت گەرم بكرێنەوە ، ئەمانەن:
1.سپێناخ : لە كاتی چێشت لێنان خوێی نترات بەرهەم دێت كە بە سوودە بۆ لەش، بەڵام دوای گەرم كردنەوە دەگۆڕێت بۆ خوێی ناترایت كە هۆكاری شێرپەنجەیە ۰
2. هێلكە:- نابێت هێلكەی كوڵاو یان هێلكەو ڕۆن گەرم بكرێتەوە ئەگەری ژەهراوی بوون بە خۆراك هەیە ۰ 
3.كەرەوەز : نابێت ئەو خواردنانە گەرم بكرێتەوە كە كەرەوەزی تێدایە چونكە دوای گەرم كردنەوە خوێی ناترایت بەرهەم دەهێنێت كە هۆكاری شێرپەنجەیە ۰
4.چەوندەر : پێویستە بە كاڵی بخورێت بەڵام ئەگەر لێنرا نابێت گەرم بكرێتەوە چونكە دەبێتە ماددەیەكی زۆر زیانبەخش بۆ تەندروستی مرۆڤ ۰
5.پەتاتە : نابێت گەرم بكرێتەوە و پێویستە هەمان ڕۆژ بخورێت دوای لێنانی بە تایبەت پەتاتەی سوور كراوە چونكە خواردنی سوركراوە بەشێوەی گشتی پاش گەرم كردنەوە زۆر زیانبەخشن بۆ تەندروستی مرۆڤ .
6.مریشك : چونكە پێكهاتووە پڕۆتینەكانی ناو مریشك پاش گەرم كردنەوە دەگۆڕێن بۆ كۆمەڵێك ماددەی زۆر زیانبەخش بۆ سەر لەش و ڕەنگە ئازاری گەددە و ئەگەری ژەهراوی بوون بە خۆراك دروست بكات ۰
7.قارچك : چونكە پێكهاتووە پڕۆتینەكانی ناو قارچك پاش گەرم كردنەوە دەگۆڕێن بۆ كۆمەڵێك ماددەی زۆر زیانبەخش بۆ سەر لەش.
8.نابێت بە مایكرۆوەیڤ برنج و گۆشت و ئەو خواردنانەی گۆشت و مەعكەرۆنی تیایە گەرم بكرێنەوە

د. كامەران رسوڵ ژاژڵەیی 
پسپۆڕی زانستی خۆراك و نەشتەرگەری گشتی ‏‎ ‏‎