عەبدولمەهدی ئیدانەی بڕیارێكی ئەمریكا دەكات
عێراق 15/12/2019
عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی دەست لەكاركێشاوەی عیراق ئیدانەی بریارێكی ئەمریكا كرد كە ناوی چەند سەركردەو كەسایەتییكی عیراقی خستوەتە نێو لیستی سزاكانەوە.
عەبدولمەهدی لە راگەیاندراوێكدا بڵاوی كردەوە ئەو بریارەی ئەمریكا رەتیدەكەینەوە كەناوی چەند سەركردەو كەسایەتییكی ناسراوی عیراقی خستوەتە نێو لیستی سزاكانەوە بەتایبەت كە ئەو كەسایەتیانە خاوەنی مێژو و رۆڵی سیاسین لەدژایەتیكردنی داعشدا
هەروەك ئیدانەی ئەو كردەوانەی خۆپیشاندەرانی كرد كە سوكایەتی بەسەرۆكی ئەووڵاتانە دەكەن كە عیراق پەیوەندی ورێككەوتنی لەگەڵیان هەیە هەروەها هەڵسوكەوتی خۆپیشاندەرانی رەتكردەوە كە سوكایەتی بە كەسایتیە سیاسیە عیراقیەكان دەكەن
تەئكیدی كردەوە هەموو ئەو كارانە زیان بە عیراق و گەلەكەی دەگەێنێت و هانی رق وكینە و توندوتیژی دەدات و زیان بەناو ناوبانگی عیراق دەگەێنێت و ئەنجامی زیان بەخشی دەبێت بۆ هەموان و كۆنترۆڵكردنی سەخت دەبێت.
رۆژی هەینی رابردوو وەزارەتی گەنجینەكانی ئەمریكا سزای بەسەر چوار كەسایەتی عیراق دا سەپاند كە 3 لەو سەركردانە پەیوەندیان لەگەڵ ئێران هەیە بەتۆمەتی پێشێل كردنی مافی مرۆڤ وكوشتنی خۆپیشاندەران.
كەسایەتیەكان بریتین لە قەیس خەزعەلی سەرۆكی میلیشیا عەسائیب أهل الحق و لیس خەزەعلی برای و حوسێن فالح بەرێوەبەری ئاسایشی حەشدی شەعبی كە بە ئەبو زەینەب لامی ناسراوە و خەمیس فەرحان خەنجەر سەرۆكی فراكسیۆنی میحوری وەتەنی لەپەرلەمانی عیراق.