شەپۆلێكی باران بارین هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە

کوردستان 15/12/2019


بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی  بومەلەرزە زانی هەرێمی كوردستان لەراگەیاندراوێكدا پێش بینیەكانی خۆی سەبارەت بە رەوشی كەش و هەوا بۆ رۆژی یەكشەممە 15-12-2019 بڵاوكردوەتەوە
بەگوێرەی پێشبینیەكانی بەرێوەبەرایەتیەكە پێش بینی دەكرێت باران لەناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان ببارێت بەتایبەتیش لەناوچە شاخاوییەكان 
لەبەشێكی دیكەی راگەیاندراوەكە پێش بینی پلەكانی گەرمای لەشار و شارۆچكەكانی كوردستان بڵاوكردوەتەوە و پێش بینی كردوە 
 لە شاری هەولێر بەرزترین پلەی گەرمی بگاتە 15 پلە و نزمترین 9 پلە بێت 
لە شاری سلێمانی بەرزترن پلە بگاتە 13 پلە و نزمترین 8 پلە بێت
لە شاری دهۆك بەرزترین پلە 15 و نزمترین 8 پلە بێت 
لەشاری كەركوك بەرزترین پلە 18 و نزمترین 10 پلە بێت.