دادگای نیویۆڕك فرۆشتنی جگەرە ئەلیكترۆنییە تامدارەكان قەدەغە دەكات

تەندروستی 14/12/2019

بەرپرسانی تەندروستی لە نیویۆڕك داوادەكەن، فڕۆشتنی جگەرە ئەلكترۆنییە تامدارەكان قەدەخەبكرێت.
دادگای باڵای ویلایەتەكەش بە كۆی دەنگ بڕیاری فرۆشتنی هەموو بەرهەمەكانی جگەرە ئەلكترۆنییەكانی دەركرد، ئەمەش لەپێناو پاراستنی گەنجەكانیان لە زیانەكانی جگەرە ئەلكترۆنییەكان.
كۆرێی جۆنسۆن، وتەبێژی دادگای باڵای نیویۆرك لەوبارەیەوە دەڵێت "ئێمە بڕیارماندا فرۆشتنی هەموو جۆرەكانی جگەرە ئەلكترۆنییە تامدارەكان قەدەخەبكەین، من شانازی بەوە دەكەم  كە زۆربەمان دەنگماندا لەسەر ئەم پرسە گرنگە، ئێمە دوودڵی و گومانێكی زۆرمان بەدیكرد لە كۆشكی سپی و دەزگای دەرمان و خۆراكی ئەمریكی، هەر ئەمەش وایكرد بڕیارەكە بهێنینە دادگا و دەنگی لەسەر بدەین، چونكە ئێمە لە نیۆیۆڕك ناتوانین بوەستین و چاوەڕێ بكەین، لەسەر بڕیاری مارك لێڤین بڕیاری قەدەخەكردنی زۆربەی جۆرەكانی جگەرە ئەلكترۆنییە تامدارەكانمان دا.
جگەرە ئەلكترۆنییە تامدارەكان لە وڵاتێكی وەك ئەمریكا بازرگانییەكی گەورەی پێوەدەكرێت... زۆربەی كۆمپانیا بەرهەمهێنەرەكان بڕێكی زۆری نیكۆتین دەخەنە بەرهەمەكانیان و هەوڵدەدەن بە تامی جیاواز سەرنجی گەنجان رابكێشن.


هەر لەبارەی قەدەخەكردنی جگەرە ئەلكترۆنییە تامدارەكان بیل دی بلاسیۆ سەرۆكشارەوانی نیویۆڕك رایدەگەیاندووە بەتەواوی پاڵپشتی یاساكە دەكات و بەدواداچوونی زیاتر بۆ پەیڕەوكردنی دەكەن.