داوا لە پەرلەمانی ئەوروپا دەكرێت پەكەكە لەلیستی تیرۆر دەربهێنرێت

کوردستان 14/12/2019


لەچەند رۆژی رابردوو، پەرلەمانی ئەوروپا لەسەر داگیركەریی لەدژی ڕۆژئاوا كۆنفڕانسێك بەڕێوەچوو. دیپلۆماتكاری پێشووی ئەمریكی گالبرتیتە وتی: "دەبێت ئیتر بە چاوی تیرۆر سەیری پەكەكە نەكەین".
لە كۆنفڕانسەكەدا ریاز دەرار، هاوسەرۆكی ئەنجومەنی سوریای دیموكرات (مەسەدە) باسی پرۆژەی خۆبەڕێوەبەری باكور و ڕۆژهەلاتی سوریای كرد و وتی: "ئەو پرۆژەیە بەناوی برایەتی و بەناوی یەكێتی دروست كرا. كورد ئاڵایان هەڵگرت و ئەو خاكانەی لەدەستی داعشدا بوون، ڕزگاریان كرد. بەڵام توركیا خیانەتی كرد. ئەردۆغان یارمەتی داعشی دا. ئەردۆغان دەیەوێت ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە تێڕوانینی عوسمانییەوە كۆنترۆلی ناوچەكە بكات. دەبێت توركیا دانووستان لەگەڵ ئێمە قەبوڵ بكات. دەبێت ڕژێمی شامیش بۆ وڵاتێكی دیموكراتیك دانووستان لەگەڵ ئێمەدا بكات. ئێمە سیستمێكی ناوەند دیموكراتیكی سەپاندنی هەرێمەكانی خۆبەڕێوەبەرمان دەوێت. دەبێت ڕێكخراوە نێونەتەوەییەكان پشتیوانی خۆبەڕێوەبەری و قۆناغی بە دیموكراتبوون و خاوەنداری لە ئەركی خۆی بكات. تێڕوانینمان بۆ سوریا بە شێوەیەكی ئازاد و ئاشتیانەیە".
پەرلەمانتاری پارتی سەوز فرانچۆیس ئالفۆنسی دانیشتنەكەی بەڕێوەبرد و وتی: "دۆزی كورد تا ئێستا پشتگوێ خراوە. دەبێت ئەوروپا تێبگات لەوەی كە توركیا كەوتووەتە قۆناغێكی دیكتاتۆرییەوە. ئەردۆغان لە ناوخۆ زۆر لاواز بووە. ئێمە ئەمرۆ لاپەڕەیەك دەنووسین، بەڵام تا سەربەرزی كورد زۆر لاپەڕەی دیكە دەنووسرێنەوە".
دیپلۆماتی پێشوو و ڕاوێژكاری سیاسی پیتەر گالبرایتەر-ش وتی: "منیش لەو باوەڕەدام كە لە سنوورەكانی ئەردۆغان تیرۆریزم هەیە. لە هەرێمی كوردەكانەوە بەرەو توركیاوە هیچ هێرشێك نەكرا. دەبێت ئێمە قبولی بكەین كە چەندین تیرۆریست لەو سنوورەدا تیپەڕین. ئەو كەسانە لە توركیا پەڕیونەتەوە بۆ سووریا، لەدژی كورد شەڕیان كرد. هەموویان لە توركیاوە دەهاتن".
گالبریتە ئاماژەی بەوەش كرد كە دەوترێت كورد جگە لە چیاكان دۆستی دیكەیان نییە، بەڵام دۆستیان زۆرن. گالبرایتە وتی: ئیتر پێویستە بە چاوی تیرۆر سەیری پەكەكە نەكەین. پەكەكە راپەڕینێكە. ئەگەر پەكەكە ئۆپەراسیۆنەكانی لە توركیا بوەستێنێت و لە توركیا دانووستانی ئاشتی دەستپێبكات، دەبێت لە لیستی تیرۆر دەربهێندرێت".