موقتەدا سەدر سەرجەم دامەزراوەکانی خۆی داخست

عێراق 14/12/2019

چاودێر

 

ڕەوتی سەدر بڕیاری دا تەواوی دامەزراوەکانی سەر بە ڕەوتەکەی لە تەواوی عێراق دابخات بێ ئەوەی هیچ هۆکارێک بۆ ئە بڕیارە ڕوون بکەنەوە.

 

موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە بڕیارێکدا کە نووسینگەکەی بڵاوی کردووەتەوە ڕایگەیاندووە، لەسەر بڕیاری سەدر هەموو دەزگاکانی سەر بە ڕەوتی سەدر لە شارەکانی عێراقدا بۆ ماوەی ساڵێک دادەخرێن تەنها نووسینگەی تایبەتی سەدر، دەزگای مەرقەدی محەمەد سەدر و دەستەکانی سەرایا سەلام بە کراوەیی دەمێننەوە.


ئاماژە بەوەش کراوە، "سەرپەرشتیی گشتیی نوێژی هەینی بە نووسینگەی تایبەتی سەدرەوە دەبەسترێتەوە".