داوای پاراستنی گیانی خۆپیشانده‌ران ده‌كات

عێراق 13/12/2019


چاودێر: ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نیشتمانی عیراقی، له‌تویتێكیدا داوایكردوه‌، كه‌ گیانی خۆپیشانده‌ران بپارێزرێت و هێزه‌ ئه‌منیه‌كان به‌رپرسیاریه‌تیان له‌ئه‌ستۆ بگرن.

له‌تویتێكیدا ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نیشتمانی عیراقی رایگه‌یاندوه‌:" رێكخستن و پاراستنی گیانی خۆپیشانده‌ران واده‌كات كه‌ رێڕه‌وێكی گرنگ به‌ڕێوه‌بچێت و دوور بكرێنه‌وه‌ له‌گیانی تۆڵه‌كردنه‌وه‌".

جه‌ختیكردوه‌ته‌وه‌:" رووداوه‌كانی وه‌سبه‌و چه‌ند رۆژی رابردووی سه‌نك  ده‌ریده‌خات هێزه‌ ئه‌منیه‌كان كه‌م ته‌رخه‌مم له‌ پاراستنی گیانی خۆپیشانده‌ران و پێویسته‌ هه‌موو ئه‌و رووداوانه‌ له‌ئه‌ستۆ بگرن و به‌رپرسیاریه‌تی خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن".